وتار
بۆ یادی ڕۆژناگەری کوردی
ستران عەبدووڵا
یادی ١١٩ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی‌و کوردستانیی بەڕێوەیە، دامەزراوە میدیاییەکان، زانکۆ، پەیمانگەکان، سەنتەرە رۆژنامەوانیی‌و رووناکبیرییەکان چالاکی و کۆڕو کۆبوونەوەیان ئامادەکردووە لە ھەموو پارێزگاکان، ھەم لە سلێمانی‌و ھەم لە ھەولێرو کەرکوک‌و دھۆک‌و ھەڵەبجە.
ھەروەھا لەوانەیە لە دەرەوەو لە بەشەکانی تری کوردستانیش چالاکی بکرێت.
ئەوەی بۆ ئێرە، کوردستانی باشوور، گرنگە، ئەوەیە بڵێین مادام چالاکییەکان زۆرن‌و ھەمەجۆرو ھەمەلایەنن، بۆچی لە چوارچێوەی ھەفتە یاددا رێکناخرێن؟ ئایا مەرجە ھەمووی، ھەر لە رۆژی ٢٢ی مانگدا بێت؟ رۆژەکانی خوا زۆرن‌و ھەمووشی رۆژن بۆ کاروچالاکیی، بۆچی دامەزراوەکان ھیچ ھەماھەنگییەک ناکەن بۆ رێکخستنی خشتەیەکی ماقوڵ بۆ وادەی چالاکییەکان؟ بۆ ئەوەی ھەمووان فریای چالاکییەکانی ھەمووان بکەون، فریای رووماڵکردن‌و بەشداریکردن‌و ئامادەبوون لەو چالاکیانە بکەون. 
ئەم پێشنیازە بۆ خشتەبەندکردنی یادەکانە، ھیچ نەبێ لە ئاستی پارێزگاکاندا رێکبخرێت، بۆ ئەوەی دەرکەوێت بواری میدیایی بە سەندیکاو سەنتەرو دامەزراوەکانی میدیاو ناوەندە ئەکادیمییەکانی وەکو زانکۆو پەیمانگەکان، کاغەزی یەکتری دەخوێننەوەو کارەکانیان بەھەماھەنگی‌و پێکەوەییەوە دەکەن.
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
4/18/2017 5:13:31 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا
ستران عەبدووڵا