وتار
ھەموومان توندوتیژین!
مەحمود شێرزاد
بۆ ھەموومان توندوتیژین؟ راستییەکەی ھەموومان توندوتیژین، بەڵام رەنگە ھەندێکمان ھێشتا نەکەوتبینە دۆخێکەوە توندوتیژییە خەوتووەکەی ناومان وەخەبەر بێ و بێتە سەرەوە. لە کۆمەڵی مرۆڤدا مەگەر یۆگییە کامڵەکەمان دەنا کەس نییە لە «ھەست» و «نەست»یدا توندوتیژیی نەبێ، خوێنەری خۆشەویست! ئەگەر لایەنگری ناتوندوتیژییت ھەر ئێستا رابمێنە و بزانە چەندە توندوتیژیت کردووە، جا با ئەم توندوتیژییە بە نیسبەت ژن و منداڵ یان بە گشتی بە دژیی مرۆڤەکان نەبووبێ، حەتمەن بە دژی خۆت، بە دژی ئاژەڵەکان و ….ھتد کردووتە و ئەگەر بکەویتە دۆخێکی تایبەتەوە حەتمەن بە دژیی ژن و منداڵیش دەکەی! بۆ؟! لەبەر ئەوەی مەحاڵە نەستی مرۆڤەکان کە کەڵەکەبووی ژیانەکان و بارودۆخە جیاجیاکانە،‌ ئەزموون و بیری توندوتیژیی تێدا نەبێ.

لە ھەقیقەتدا تا نەست ھەبێ توندوتیژیش ھەیە، واتە نەست لە کۆمەڵێک شت پێکھاتووە کە توندوتیژیی یەکێکە لە پێکھێنەرەکانی نەست.

 ئەگەر مرۆڤ بیەوێ ناتوندوتیژ بێ دەبێ نەستی نەمێنێ، واتە نەستی خاوێن بکاتەوە، تاکە رێگەی خاوێنکردنەوەی نەستیش تێڕامانە، واتە مێدیتەیشنە، چونکە تەنیا تێڕامانی قووڵ توانای چوونە ناو قووڵایی نەستی ھەیە و سووچە تاریکەکانی نەست رووناک و خاوێن دەکاتەوە.

ئەگەر مرۆڤ نەستی خاوێن نەکاتەوە ناتوانێ بە بڕیار و دروشمدان ناتوندوتیژ بێ.

ھەموومان لە بواری جیاجیادا ئەزموونمان لەگەڵ ئەم حاڵەتە ھەیە، بڕیارمانداوە شتێک نەکەین، بەڵام دواتر کردوومانە یان نەستمان پێ کردووین. مرۆڤ لە حاڵەتی پیسبوونی نەستیدا ھەموو شتێک دەکا و دژکردەوەکانی دەکرێ ھەموو شتێکی باش یان خراپ لە خۆ بگرێ، مرۆڤ کاتێ رووبەڕووی حاڵەتێک یان کیشەیەک دەبێتەوە ئەم حاڵەت و کێشەیە تا قووڵتر بێ، ئاستێکی قووڵتر لە نەستی کەسە دێنێتە سەرەوە و ئاشکرای دەکا.

بۆ نمونە ھەموو کچ و کوڕێک تا ھاوسەرگیری نەکردووە پێی وایە ناتوندوتیژە و ھەرگیز ژن یان پیاو یان منداڵ ئازار نادا، بەڵام دوای ماوەیەک لە ھاوسەرگیریی حەتمەن کەسەکان بە داوی ئاستێک لە ئاستەکانی توندوتیژییەوە دەبن، چوونکە بەریەککەوتنی زۆر و مناقشەی زۆر لە نێوانیاندا روودەدا و ئەوەش ئاستێکی قووڵتری نەستی لایەنەکان ئاشکرا دەکا، واتە کەسەکە جگە لەوەی توندوتیژییەکەی ناو نەستی بۆ دەردەکەوێ، توندوتیژتریش دەبێ ، نەستێکی بەربڵاو و قووڵتر دروست دەکا.

جا بۆیە پێویست ناکا دروشم بدەین یان ئامۆژگاریی یەکتری بکەین کە ژنان یان منداڵان یان پیاوان و …ھتد ئازار نەدەین، دەبێ کارێک بکەین نەست خاوێن بکەینەوە، چونکە کەس نیە تا ئێستا چ بە نیسبەت خۆی، یان مرۆڤەکانی تر، ئاژەڵەکان و بەشە جیاجیاکانی سروشت توندوتیژیی نەکردبێ. یۆگا شێوازێکی زانستی و رۆحیی زۆر وردە کە توانای ئەوەی ھەیە نەستی مرۆڤەکان لەم پیسییانە خاوێن بکاتەوە و بۆ ھەمیشە مرۆڤەکان لەم حاڵەتانە رزگار بکا.

مرۆڤ دەتوانێ بە رەھایی ناتوندوتیژ بێ و لە ھەموو حاڵەتێکدا وزەکەی جێگیر بێ. ھاوکات کاتێ لە رێگەی تێڕامانەوە رۆدەچی، راستەقینە دەمێنێتەوە و ناراستەقینە نامێنێ، کە توندوتیژیی یەکێکە لە ناڕاستەقینەکان. توندوتیژیی لە خیلقەتدا نیە، گەردوون دروستی نەکردووە.

ئەگەر گەردوون دروستی کردبایە توندوتیژیی بەشێک دەبوو لە ھەقیقەتی ئەزەلی و ئەبەدی و کەس نەیدەتوانی خۆی لێ نەبان بکا، ئێمەش بە خراپمان نەدەزانی و نەشماندەتوانی بە خراپی بزانین، ھەر کەسیش بە خراپی بزانیبایە یانی ھیچ لە «بوون» تێنەگەیشتووە. تەنیا ئەو یۆگیی و عارف و حکیمانەی بە دوا پلەکانی خۆناسی دەگەن لەو ھاوکێشانە تێدەپەڕن، واتە لە ھاوکێشەی «توندوتیژیی» و «ناتوندوتیژیی» تێدەپەڕن، لە دۆخی بوونی بێ جەمسەر، لە ناوەنددا جێگیر دەبن. واتە ئەم دوو جەمسەرە نامێنن، کەواتە نە «توندوتیژی» و نە «ناتوندوتیژی» ھیچیان لە بنەڕەتدا نین، زەینی مرۆڤ، ئەقڵی مرۆڤ، تێگەیشتنی مرۆڤ دروستیان دەکا.

لەبەر ئەمەیە کارێکی ھەڵەیە رەگەزێک یان چینێک جیا بکەینەوە و لایەنێک وەک زاڵم و لایەنێکیش وەک مەزڵووم نیشان بدەین. دروستیەکەی ئەمەیە ریشەی حاڵەتەکان ببینین و بدۆزینەوە. لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێ ھەموومان قوربانیی دەستی نەستی پیسی خۆمانین. نەستیش لە ئەزموونکردنی دنیابینی و باوەڕ و حەز و ئارەزووە نا
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
12/6/2018 6:05:17 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...