وتار
کوێ پێنجەم ئارامترین شاری جیھانە؟ ھەولێر یان دۆسڵدرۆف
ھونەر تۆفیق

کێ ھەیە حەز نەکات وڵاتەکەی یان شارێک لە نیشتمانەکەی پێشەنگی جیھانی نەبێت ؟ خۆزگە کوردستان شوێنێک دەبوو ھەمووان شانازیمان بە پێشەنگی یە فەرھەنگی ، زانستی ، تەکنەلۆژیەکانیەوە بکردایە .

واباسە پایتەختی ھەرێمی کوردستان وەک پێنجەمین ئارامترین شاری دنیا دەست نیشان کراوە . جیاوازی ئارامی ئەم شارەی ھەرێم لە شارەکانی جیھان وەکو جیاوازی سەرچاوەی ھەواڵەکە و لایەنی دەست نیشانکەری ھەڵبژاردنەکەیە . 

دەیلی مایل Daily Mail رۆژنامەیەکی گەورە و بەناوبانگی بەریتانیە کە وەرگێڕانە حەرفیەکەی دەکاتە پۆستەی ڕۆژانە و لە جیھاندا بەربڵاوە . تەمەنی نزیکەی ١٢٠ ساڵە، دەیلی مایڵ شتێکە و سایتی Daily Meal دەیلی مێڵ کە تایبەتە بە چێشتخانە و خواردن ، وەرگێڕانە حەرفیەکەی دەکاتە ژەم - خواردنی ڕۆژانە کە دوو ساڵێکە کراوەتەوە . بایەخ بە کاروباری خواردنگە و خواردن دەدات ، شتێکی ترە . ئەوەی دەست نیشانکردنەکەی کردووە ئەو سایتی ژەمە خواردنە ئەمریکی یە نەک ڕۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی .مێڵ و مایڵ زۆریان فەرقە ، وەکو جیاوازی پێنجەم شاری جیھان و پایتەختی ھەرێمە لە ئارامیدا .

 چونکە پێنجەم شاری ئارامی جیھان بەپێ ی پێوەری ساڵانەیQuality of Living survey، شاری دوسڵدۆرفی ئەڵمانیایە لە دوای سیدنی ، کۆپنھاگن ، جنێف ، فرانکفۆرت ، دوسڵدۆرف لە ساڵی ٢٠١٨ دا پێنجەم ئارامترین شاری جیھانە . ئیتر نازانرێت پێوەری ژەمی ڕۆژانە ( دەیلی مێڵ ) چۆنە بۆ ئارامی ؟ بە چ خواردنێکدا ئارامی دەستنیشان کردووە بۆ پایتەخت تا بیکاتە پێنجەم ئارامترین شاری دنیا .
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
10/26/2018 9:18:08 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...