پەیەدە حکومەتی نوێی سوریا رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: تاوەکو رێککەوتنەکەی مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع جێبەجێ نەکرێت، هیچ بەرەوپێشچوونێک رونادات.
فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" لەمیانی بەشداریکردنی گەشتی هەواڵەکانی کرمانجی کوردسات نیوز رایگەیاند: حکومەتی نوێی سوریا بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، چیتر پشتگوێخستنی کورد لە پرۆسەی سیاسی لە سوریا قبوڵناکەین و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.
فۆزا یوسف وتیشی؛ تا سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع جێبەجێ بکرێت، هیچ بەرەو پێشچوونێک رونادات، هەروەها دەبێت مافەکانمان لە دەستوری نوێی سوریا پارێزراو بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگۆی رادەستکردنی کێلگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دوورە لە راستیەوە، تا لەرێگەی گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەتی سوریا نەگەینە رێککەوتن هیچ کێڵگەیەکی نەوتی رادەست ناکەین.
ئەوئەندامەی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە راشیگەیاند، بە نێوەندگیری ئەمریکا، هەوڵ هەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و تورکیا.
هاوسەرۆكی دەم پارتی و هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر كۆبوونەوە و باسیان لە دۆزی كورد و روداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تونجەر باقرخان هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە پەراوێزی كۆنفرانسی یەكێتی ئەوروپا و توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كورد لە برۆكسل كۆبوونەوە.
سەبارەت بە كۆبونەوەكەش ئیلهام ئەحمەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاندوە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی كورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێكردووە، بۆچونی هاوبەشیان هەبووە، كە ئاشتییەكی بە شكۆ بنچینەیە بۆ پەیوەندییەكان.

ئەپیكۆر رایدەگەیەنێت تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستان بە رێگریكردن لە هەناردەنەكردنەوەی نەوت دوورە لە راستییەوە.
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) لە راگەیەنراوێكدا هەواڵێكی رۆژنامەی شەڕقولئەوستی رەت كردەوە كە باسی لەوە كردبوو، ئەپیكور حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بە دواكەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە.
دەشڵێت، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دووبارە هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری عیراق-توركیا بەرز دەنرخێنن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەپیكۆر رایگەیاند، كۆمپانیاكانی نەوت و حكومەتی هەرێم بە نیازێكی پاكەوە لەگەڵ حكومەتی عیراق و نوسینگەی سودانی دەستیان بە گفتوگۆ كردبوو بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام بۆیان رونبووەتەوە وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك بكات و رێز لە گرێبەستی كۆمپانیاكان بگرێت.
دەستەی خاڵە سنورییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، داهاتی خاڵە سنورییەكان لە ماوەی دوو مانگدا 400 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنورییەكانی عیراق رایگەیاند، دەستەكە توانیویەتی سەرجەم خاڵە سنورییە وشكانی و ئاوی و ئاسمانییەكان بەیەكەوە ببەستێتەوە بە یەك ناوەندەوە.
دەشڵێت، بەو شێوەیە دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی چاودێری خاڵە سنورییەكان بكرێت و ئەنجامی پشكنینی كاڵاكانیش وردبینی بۆ دەكرێتەوە.
وتیشی، ئاماری مانگی یەك و دووی ئەمساڵ دەریدەخات داهاتی خاڵە سنورییەكان 400 ملیار دیناری تێپەڕانردووە و هەوڵی زیادكردنی داهاتیش دەدەن لە چوارچێوەی پلانێكی ستراتیژیدا.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، پێویستیان بە جێگرەوەی غازی ئێرانە و هاوین رەوشی كارەبا سەخت دەبێت.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، دوو مانگ زیاترە هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عیراق و پارێزگاكانی ناوەڕاست راگیراوە، نۆ ملیۆن پێ سێجا غازیش بۆ پارێزگاكانی باشوری عیراق هەناردە دەكرێت، بەڵام ئەو بڕە پێداویستی بەرهەمهێنان كارەبا پڕناكاتەوە.
وتیشی، راگرتنی غازی ئێران، كاریگەریی نەرێنی كردوەتە سەر وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عیراق و بووەتەهۆی كەمبوونەوەی هەشت هەزار مێگاوات كارەبا.
دەشڵێت، لە ئێستادا 18 هەزار میگاوات كارەبا بەرهەم دێت لەكاتێكدا پێویستیان بە 32 هەزار مێگاواتە، ئەگەر رەوشەكەش بەو شێوەیە بەردەوام بێت، عیراق روبەڕوی هاوینێكی سەخت دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری وێستگەی هێڵی ئاسمانیی عیراق لە بەریروت رایگەیاند، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان زیادی کردووە.
عادل ئیبراهیم بەڕێوەبەری وێستگەی هێڵی ئاسمانیی عیراق لە بەریروت رایگەیاندووە، دوای زیاتر لە سێ مانگ وەستانی گەشتەکانی نێوان بەیروت و عێراق، ئێستا ژمارەی گەشتەکان زیادیان کردووە.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی ئێستا خواست لەسەر گەشت زۆرە، بۆیە ئەوانیش ناچاربوون ژمارەی گەشتەکانی هەفتانە زیاد بکەن.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا هەفتانە 25 گەشت ئەنجام دەدرێت، کە 14یان لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە و 3 گەشتیان کە بەسرەوە، 2 گەشتیان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە و 4 گەشتەکەی دیکەش لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە، کە شەممەی رابردوو یەکەم گەشتی بەیروت تیایدا دەستی پێکرد.
ئەوەشی خستە روو، کارمەندانی هێڵی ئاسمانی عیراق بە سەرجەم ستافی فڕۆکەوانیی و ستافی هونەری و کارگێڕییەوە، کاردەکەن بۆئەوەی توانا و ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرز بکەنەوە و باشترین پێشکەشی گەشتیارەکان بکەن.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایدەگەیەنێت، لەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە هەزار کەس کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا 53 کەس لە هێرشەکاندا کوژراون، هاوکات لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراونەکانی ئیسرائیل لە 18ی ئازاری ئەمساڵەوە هەزار و دوو کەس کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە، کۆی گشتی کوژراوان گەیشتووەتە سەروو 50 هەزار کەس، ژمارەی بریندارەکانیش زیاترە لە 114 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ سوپای ئسیرائیل هۆشداری داوەتە دانیشتوانی شاری فەتح لە کەرتی غەززە و داوادەکات ئەو شارە چۆڵبکەن، چونکە لەو ناوچەیە شەری سەخت دەستپێدەکەنەوە .
سەرۆكی مەهەپە دەڵێت، توركیایەكی بێ جەنگ دەبێتە توركیایەكی دیموكراتی، دەبێت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بە بەستنی خێرای كۆنگرە جێبەجێ بكرێت.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا "مەهەپە" سەبارەت بە بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند، دەبێت بە گۆڕانكاری و ریفۆرمی نوێوە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەكسانی، یەكێتی میللی بەهێز بكەن.
وتیشی، توركیایەكی بێ جەنگ دەبێتە توركیایەكی دیموكراتی، لە سەردەمێكدا كە سیستمی نوێی جیهان لە ئارادایە، دەتوانرێت ئەو گۆڕانكارییانە وەك دەرفەتێك بۆ توركیا بەكار بهێنن، ئەو پرۆسەیەش خوازیاری ئەوەیە توركیا ژیانێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی نوێ بە ئاشتی بنیات بنێت، چونكە گۆڕانكارییە گەورەكان، جگە لە دەرفەت، مەترسیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، وەك لە بانگەوازەكەی ئیمراڵی دا هاتووە دەبێت چەك دابنرێت و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بە بەستنی خێرای كۆنگرە جێبەجێ بكرێت، یەكێتی ناوخۆییش بە چاكسازی هەمەلایەنە بەهێز بكرێت و دادپەروەری و یەكسانی ببێتە بنەمایەكی سەرەكی.
بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە یەکەم رۆژی جەژندا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، 20 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 10-یان منداڵن.
سوپای ئیسرائیل لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەردەوام بوو لەسەر هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی تەندروستی وەرگیراوە، سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی جەبالیا و خان یۆنسیی کردووەتە ئامانج.
ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێکە شەڕ لەنێوان غەززە و ئیسرائیلدا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا تەنها لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، لەماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا زیاتر لە 50 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە رۆژی جلیی نەتەوەییدا خوێندکارانی خوێندنگەی چوارقوڕنەی بنەڕەتی جلی کوردییان پۆشیوە

کارمەندانی بەشی وەرشەی محاویلەی کارەبای سلێمانی لەکاتی کارکردندا

مزگەوتی بێ منارە و حەوشە؛ مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا

بەفربارین لە چیای ماکۆک

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی ئەشرەفئۆغلۆ لە پارێزگای کۆنیای تورکیا

دوای هەشت مانگ لە داخستنی؛ دەروازەی رەفەح کرایەوە

نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری نەمروود؛ کە لە کاتی هێرشی داعــ.ــشدا وێرانکرابوو

فێستیڤاڵی ماهاکومباهـ'ی هیندۆسەکان

دیمەنی خۆرئاوابوون لە دەریاچەی وان

پاشماوەی شوێنە وێرانبووەکانی سوریا

ئەمریکا لەناو بڵێسەی ئاگردایە

بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە وێنە/ رێزان محەمەد

هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە؛ بەڵگە دۆزراوەکان

بەفر یاریگای وەرزشی چۆمانی لە سنووری باڵەکایەتی سپیپۆش کردووە