3 ھەزار تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کرد

3 ھەزار تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە کرد

ھێزەکانی سوریای دیموکرات خۆبەدەستەوەدانی 3 ھەزار تیرۆریستی داعشی لە باغۆز راگەیاند و ھەتا ئێستاش شەڕ و رووبەرووبوونەوەکان بۆ ئازادکردنی دوا مۆڵگەی داعش بەردەوامن.

لە پەیامێکیدا لە ئەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، مستەفا بالی لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندووە:  لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا  3 ھەزار تیرۆریستی داعش لە باغۆز خۆیان رادەستی ھێزەکانمان کردووە. 

ھەروەھا راشیگەیاندووە: 3 ژن و چوار منداڵی ئێزدی لەلایەن ھێزەکانمانەوە ئازادکراون.

ھەوڵ و پێشڕەوییەکانی ھەسەدە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا بەردەوامە و بە وتەی لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدەش، شەڕ بەردەوامە و کاتی یەکلابوونەوەی شەڕی داعشیش لە ئێستادا لە ھەر کاتێکی تر نزیکترە.