24 ژن و منداڵی رزگاركراوی ئێزدی لەسوریاوە دەهێنرێنەوە بۆ هەرێم

24 ژن و منداڵی رزگاركراوی ئێزدی لەسوریاوە دەهێنرێنەوە بۆ هەرێم

24 ژن و منداڵی رزگاركراوی ئێزدی لە خۆرئاوای كوردستانەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، 24 ژن و منداڵی ئێزدی دوای رزگاركردنیان لە دەستی داعش لە سوریا، لەلایەن ماڵی ئێزدیان لە خۆرئاوای كوردستانەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ شەنگال.
بە پێی زانیارییەكانیش تا ئێستا لەكۆی زیاتر لە شەش هەزار رفێنراوی ئێزدی  3 هەزارو 451 رفێنراو لە دەستی داعش رزگاركراون .