عادل عەبدولمەھدی یاداشتێک ئاراستەی کۆمسیۆن دەکات

عادل عەبدولمەھدی یاداشتێک ئاراستەی کۆمسیۆن دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رەسمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی راسپارد بۆ دیاری کردنی وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بڕیاری (وزاری) ژمارە (٥٥) داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، وادەیەکی نوێ، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری بکات.


ھەر لەو بڕیارە وزارییەدا بە رەسمی ئەو وادەیە رەتکراوەتەوە کە لەسەردەمی کابینەکەی (حەیدەر عەبادی) دیاری کرابوو بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، رۆژی (٢٢/کانونی دووەم)ی ٢٠١٨ی پەسەندکردبوو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.