یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێم بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت

یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێم بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان لەھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ھەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە، ٣٧٦ حاجی بەرەو سعودیە بەڕێ بکەن و سەعات  ١١:٢٠ خولەکی شەویش لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، ١٨٨ حاجی بەڕێبکەون.

ئەمساڵ چوار ھەزار و ٨٨٠ ھاوڵاتی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن.