یەکی تشرینی یەکەم ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لەئیسپانیا ئەنجام دەدرێت

یەکی تشرینی یەکەم ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لەئیسپانیا ئەنجام دەدرێت
رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن لێپراسراوانی کەتەلۆنیاوە دیاری کرا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا، سەرۆک وەزیرانی کەتەلۆنیاش دەڵێت: ئەوان سازش لەسەر دەنگدان بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا ناکەن، لەبەرامبەردا، سەرۆکی حکومەتی ئیسپانیا رایگەیاندووە: رێگە بەدەنگدان بۆ جیابوونەوە نادەن ئەو کارەی کەتەلۆنیاش بەنادەستوریی وەسف دەکات.
دواجار لێپرسراوانی ھەرێمی کەتەلۆنیا بڕیاریاندا رۆژی یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لەئیسپانیا ئەنجام بدەن، لەبەرامبەریشدا لێپراسراوانی ئیسپانیا ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە رەتدەکەنەوە.
سەرۆک وەزیرانی کەتەلۆنیا و پەرلەمانتارانی ئەو ھەرێمە لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی، وادەی ریفراندۆمیان بۆ جیابوونەوە لەئیسپانیا راگەیاند و سەرۆک وەزیرانیش ئاشکرایکرد، لە ریفراندۆمەکەدا پرسیاری ئەوە دەکرێت ئایا دەتەوێت کەتەلەنۆنیا ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و لەشێوەی سیستمی کۆماریدا بێت.
راگەیاندنی رۆژی ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا جموجوڵی زیاتری خستۆتە نێو شەقامی ھەرێمەکەوە بەتایبەت، کە زۆرینەی ھاووڵاتیانی ئەوھەرێمە ئارەزووی جیابوونەوە دەکەن.
راگەیاندنی رۆژی ریفراندۆمەکە دوای ئەوە دێت، کە دادگای ئیسپانیا ١٤ی شوباتی رابردوو، دووجار بڕیاری پەرلەمانی ھەرێمی کەتەلۆنیای بۆ ئەنجامندانی ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لەئیسپانیا رەتکردۆتەوە، بڕیارەکەی بە نایاسایی لەقەڵەمداوە. 
لەبارەی ریفراندۆمەکەشەوە،  "دانێل جانیۆ"ی شیکەرەوەی سیاسی لە کەتەلۆنیا، دژی سەربەخۆی ھەرێمەکەیەتی و پێی وایە کارێکی نەگونجاوە.
لەلایەکی ترەوە وتەبێژی حکومەتی ئیسپانیا رایگەیاندووە، رێگری لە ھەر ھەوڵێک بۆ جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دەکەن ھاوکات "ماریانۆ راخۆی" سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیش ئاماژەی بەوەکردووە رێگە بەدەنگدان بۆ جابوونەوەکە نادەن، چونکە ئەوە کارێکی نادەستورییە، لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی کەتەلۆنیا وتویەتی، گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی مەدرید کراوەیە، بەڵام دەنگدان بۆ جیابوونەوە سازشی لێ ناکرێت.
کەتەلۆنیا رووبەرەکەی ٣٣ ھەزار کیلۆمەترە  و ژمارەی دانیشتوانەکەشی  نزیکەی ٨  ملیۆن کەسە، لەبەر ئەوە ئەگەر ئیسپانیا ھەرێمی کەتەلۆنیا لەدەست بدات، مانای لەدەستدانی ٨%ی رووبەرەکەی و ١٤% دانیشتوانەکەیەتی، لەبەر ئەوە ئیسپانیا سەربەخۆبوونی کەتەلۆنیا رەت دەکاتەوە، چوونکە جیابوونەوەی ئەو ھەرێمە لە رووی ستراتیژییەوە کاریگەریی لەسەر پێگەی ئیسپانیا دەبێت لە ئەوروپادا.