یەکشەممە ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم رادەگەیەنرێت

یەکشەممە ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم رادەگەیەنرێت

دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم داخرا و رۆژی یەکشەممەش ناوی کاندیدەکان رادەگەیەنرێت. 

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە راگەیەندراوێکدا دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داخست، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان رۆژی ١٢ بۆ ١٥ ی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی کەخۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ھەرێم کاندید دەکەن. 

بەپێی راگەیەنراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، پێویستە دوای دوو رۆژ لە داخستی دەرگاری خۆ کاندیدکردن بۆ سەرۆکی ھەرێم، ناوی کاندیدەکان رابگەیەنرێت، بەڵام بەھۆی بوونی پشووی ھەینی و شەممەوە، رۆژی یەکشەممە ناوی کاندیدەکان رادەگەیەنرێت.