یەپەگە ئاماری پەلامارەکەی تورکیای بۆ سەر چیای قەراچوغ بڵاوکردەوە

یەپەگە ئاماری پەلامارەکەی تورکیای بۆ سەر چیای قەراچوغ بڵاوکردەوە
"یەپەگە" ئاماری شەھیدو بریندارەکانی پەلامارەکەی تورکیای بۆ سەر چیای قەراچوغ بڵاوکردەوە. "رێدۆر خەلیل" وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ئەنجامی پەلامارەکەی فڕۆکەکانی سوپای تورکیای بۆسەر ناوەندی گشتی "یەپەگە" لە چیای قەراچوغ بڵاوکردەوە.
"رێدۆر خەلیل" ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەھۆی پەلاماری فرۆکەکانی تورکیاوە لە چیای قەرەچوغ ٢٠ شەڕڤان شەھید بوون و ١٨ شەڕڤانیش بریندار بوون کە ٣ لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە، ھاوکات بەھۆی ئەو بۆردومانانەشەوە زیانی گەورە بەر ناوەندی گشتی "یەپەگە" کەوتوەو فڕۆکەکان ماڵی ھاووڵاتیانیشیان کردۆتە ئامانج.