یاسای بودجەی عێراق چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە

یاسای بودجەی عێراق چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بە پێی بەرنامە و پلانی وەزارەتەكان، بودجەی گشتی 2019 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەشێكی بودجەكەش پێویستی بە رێنمایی هەیە بۆ خەرجكردنی، لەبەرئەوە وەزارەتی دارایی رێنماییەكان ئاراستەی وەزارەتەكان دەكات.
سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش "شیروان میرزا"ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، تا ئێستا روون نییە عێراق كەی بودجەی هەرێم دەنێرێت، لەبەرئەوەی هێشتا روون نییە هەرێمی كوردستان چۆن مامەڵە لەگەڵ یاسای بودجە دەكات ،پابەند دەبێت بە ناردنی نەوت بۆ بەغداد یاخود نا، چونكە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت، ئەوا عێراق تەنها پارەی مووچە دەنێرێت، بەڵام ئەگەر پابەند بێت ئەوا بڕەی 522 ملیار بۆ هەرێم دەنێردرێت.
هەروەها"ئەحمەد حاجی رەشید"بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەكوردسات نیوزی راگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی یاسای بودجە لەرۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، كار بەیاسای بودجە دەكرێت و موچەی  فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاكانی تری عێراقدا رەوانە دەكرێت.
جەختیشی لەوەكردەوە، حكومەتی عیًراق موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانە دەكات كە مانگانە 456ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و 68ملیار دیناریش مووچەی پێشمەرگەی دەنێرێت.