ھەیسەم جبوری: فەیاز پۆستی وەزیری ناوخۆ وەرناگرێت

ھەیسەم جبوری: فەیاز پۆستی وەزیری ناوخۆ وەرناگرێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، فالح فەیاز لە کاندیدبوونی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆش دوورخراوەتەوە.

ھەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فالح فەیاز ناوی لە لیستی کاندیدەکانی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ نییە کە رادەستی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران کراوە، جەختیشیکردەوە، ئەستەمە فەیاز بۆ پۆستی جێگیری سەرۆک وەزیرانیش، کاندید بکرێت.
سەرۆکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، یەکلایی کردنەوەی پۆستی وەزیری بەرگری عێراق، لەنێوان دوو کاندیدی سووننەدایەو بڕیارە ئەم پرسەش لە چەند رۆژی داھاتوودا، یەکلایی بکرێتەوە.