ھەڵمەتی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ کەمدەرامەتان بەردەوامە

ھەڵمەتی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ کەمدەرامەتان بەردەوامە

هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هەژاران لە کەمپینی هاوکاربە بە سپۆنسەری میدیایی کوردسات بەردەوامە.

ھەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت بە دروشمی #ھاوکاربە لەلایەن رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO)  بەسپۆنسەریی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات لە ماجدی مۆڵ لە سلێمانی بەردەوامە و تا کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز، بەختیار ئەحمەد بەرێوبەری رێکخراویCDO داوا لە ھاووڵاتیان دەکات بەشداری کەمپینەکە بکەن.