پڕۆسەی ھەڵدانەوە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال دەستپێدەکات

پڕۆسەی ھەڵدانەوە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال دەستپێدەکات

پڕۆسەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال دەستپێدەکات و رۆژی ھەینی یەکەم گۆڕ لە گوندی کۆجۆ ھەڵدەدرێتەوە.

فوئاد عوسمان بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی ھەینی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و تیمێکی وەزارەی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم و رابەری ئێزدییەکان ، یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لە گوندی کۆجۆی شەنگال ھەڵدەدرێتەوە. 

وتیشی بە پێی ئەو رێککەوتنەی لە رابردوودا کراوە بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەکان، وەزارەکاتی کاروباری شەھیدان سەرپەرشتی  ھەڵدانەوەی گۆڕەکان دەکات و تیمێکی تایبەتیش بەشداری دەکات.

رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعش، بەسەدان ھاوڵاتی ئێزدی کۆمەڵکوژ کران و خراونەتە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٦٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لەسنوری قەزای شەنگال ھەیە.