ھەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئەنفال دەستپێدەکات

ھەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئەنفال دەستپێدەکات

سەنتەرێکی توێژینەوە بۆ دۆکیومێنتکردنی تاوانی ئەنفال لە چەمچەماڵ کراوەتەوە وو ھەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ دۆکیومێنتکردنی بەڵگەکان دەستیپێکردووە.

بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوانی ئەنفال، سەنتەرێکی توێژینەوە لە چەمچەماڵ دامەزراوە و بەڕێوەبەری سەنتەرەکەش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ھەنگاوە پراکتیکییەکانیان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تایبەت بەکەیسی ئەنفال لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە. 

ھاوکات شارەزایەکی یاسای نێودەوڵەتیش دەڵێت: زمانی داتا و ئامار و بەڵگەنامەکان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی تاوانی ئەنفال کارێکی گرنگە.