ھەندێک خوێ بکەرە ناو شامپۆوە پێش گەرماوکردن باوەڕناکەیت چی ئەنجامێکی دەبێت

ھەندێک خوێ بکەرە ناو شامپۆوە پێش گەرماوکردن باوەڕناکەیت چی ئەنجامێکی دەبێت
دەتواندرێت کەمێک لە خوێ بکرێتە ناو شامپۆوە و لە چارەسەرکردنی زۆر گرفتی قژدا سودی لێوەربگیرێت بەم شێوازانە:

١-قژی چەور: ئەگەر لەو کەسانەیەت قژت چەورە دەتواندرێت سود لە خوێ وەربگیرێت بۆ ڕزگاربوون لەو چەوریە.

شێوازی ئامادەکردنەکەی: پێویستە دوو کەوچک یاخود سێ کەوچک لە خوێ بکرێتە ناو شامپۆوە لە پاشاندا بدرێت لە قژ،یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەو چەوریە بە خێرای و پێدانی قژێکی تەندروست و بریقەدار بە کەسەکە.

٢-چارەسەری کڕێشی قژ دەکات.

پێویستە قژەکە بکرێت بە چەند بەشێوەکەوە و لە پاشاندا دەست تەڕ بکرێت و خوێکە بە جوانی بدرێت لە پێستی سەر، بۆ ماوەی ١٠ خولەک خوێکەی پێوەبێت،لە دوایدا بە شامپۆ بشۆردرێت.

یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە کڕێشی قژ بە تەواوەتی و دەشبێتەھۆی چالاکردنی سوڕی خوێن 


٣-یارمەتی گەشەی قژ دەدات.

ئەگەر لەو کەسانەیت گرفتی ھەڵوەرینی قژ یاخود نەخۆشی ڕێویت ھەیە ئەوا باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخە بەکارھێنانی خوێیە.

شێوازی بەکارھێنانی: سەرەتا پێویستە قژ بە شامپۆ بشۆردرێت و ھەر بە تەڕی بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک خوێکە بدرێت لە پێستی سەر و لە دوایدا بشۆردرێت،پێویستە لە ھەفتەیەکدا دووجار بەم شێوەیە بۆ ماوەی مانگێک بەکاربھێندرێت،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە گرفتی ھەڵوەرینی قژ.

ئەگەر خوێیەکە خوێی دەریایی بێت باشترە.