ھەفتەی داھاتوو مووچەی مانگی یەک دابەش دەکرێت

ھەفتەی داھاتوو مووچەی مانگی یەک دابەش دەکرێت

بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم دابەش کردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بۆ چەند رۆژێک پێشبخات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم دابەش کردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بۆ چەند رۆژێک پێشبخات و ھەفتەی داھاتوو لە سەرەتای مانگی نیسان دەست بە دابەشکردنی مووچەی بێ پاشەکەوت بکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و یەکەم وەزارەت پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.