ھەسەدە: کاتی یەکلابوونەوەی شەڕی داعش زۆر نزیکە

ھەسەدە: کاتی یەکلابوونەوەی شەڕی داعش زۆر نزیکە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات خۆبەدەستەوەدانی ٣ ھەزار تیرۆریستی داعشی لە باغۆز راگەیاند و شەڕ و رووبەرووبوونەوەکانیش، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دوا مۆڵگەی داعش لەناوچەکەدا بەردەوامن.

لە پەیامێکیدا لە ئەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، مستەفا بالی لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات خۆبەدەستەوەدانی ٣ ھەزار تیرۆریستی داعشی ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو، لە باغۆز راگەیاندووە، روونیشیکردەوە:: ٣ ژن و چوار منداڵی ئێزدی لەلایەن ھێزەکانیانەوە ئازادکراون.

پێشڕەوییەکانی ھەسەدە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا بەردەوامە و بە وتەی لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدەش، نزیک بوونەتەوە لەکۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەی باھۆز.
مستەفا بالی ئاماژەی بەوەشدا: بەرەبەیانی رۆژی چوار شەممە، ھێزەکانیان چەند پەلامارێکی تیرۆریستانی داعشیان لە بەرەکانی جەنگ پووچەڵکردۆتەوە.