ھەسەدە دەستگیرکردنی 35 تیرۆریستی داعشی راگەیاند

ھەسەدە دەستگیرکردنی 35 تیرۆریستی داعشی راگەیاند

ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی 35 تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای دێرەزوور راگەیاند. 

لە شارۆچکەی شەدادی ھەسەدە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیی سازکرد و تیایدا رایانگەیاند: ئۆپراسیۆنەکانیان بە پاڵپشتی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بۆ لەناوبرنی شانە نووستووەکانی تیرۆریستانی داعش لە خۆرھەڵاتی دێرەزوور و دەوروبەری باشووری حەسەکە بەردەوامە و لە ھەڵمەتێکیشدا 35 تیرۆریستی داعشیان دەستگیکردووە و ھەروەھا چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانیشیان دەستی بەسەردا گیراوە.  

ھاوکات ئاماژە بەوشکرا، ھێزەکانی جەبھەتولنوسڕە و داعش و حکومەتی سوریا لە ھەوڵی دروستکردنی پشێوی نائارامین لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان.