ھێڵی فڕۆکەوانی بەغداد-دیمەشق دەکرێتەوە

ھێڵی فڕۆکەوانی بەغداد-دیمەشق دەکرێتەوە

ھێڵی ئاسمانی عێراق بەنیازە گەشتی ئاسمانی بەغداد-دیمەشق لە چەند رۆژی داھاتوودا، بکاتەوە.

رۆژنامەی سەباح لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق بە مەبەستی دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی راستەوخۆ لەنێوان بەغدادو دیمەشقی پایتەختی سوریا ئامادەکاری کردووە.

راشیگەیاند پێشتر بەھۆی شەڕ و توندوتیژییەکانی سوریا ھێڵی فڕۆکەوانی نێوان دیمەشق و بەغداد راگیرابوو، لەئێستاشدا کار بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە دەکرێت.