ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری عێراق و سوریا بڵاوەیانپێکراوە

ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری عێراق و سوریا بڵاوەیانپێکراوە

ھێزەکانی ئەمریکا بە زرێپۆش و چەکی قورسەوە لەسەر سنووری عێراق و سوریا بڵاوەیپێکراوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار بە میدیاکانی راگەیاندووە: سوپای ئەمریکا بە زرێپۆش و ھامەر و چەکی قورسەوە لە بنکەی سەربازیی "عەین ئەسەد"ەوە بەڕێکەوتوون و گەیشتوونەتە ناوچەی تەنەفی سەر سنووری عێراق و سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی بڵاوەپێکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە، پاراستنی سنوورەکانی عێراق و سوریایە لە ئەگەری دزەکردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو عێراق، کە ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ دوایین ئۆپراسیۆنیی سەربازیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆسەر دوا مۆڵگەی داعش لە دێرەزور.

دوێنێ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھێرشی سەرتاسەرییان بۆسەر دوامۆڵگەی تیرۆریستانی داعش راگەیاند و واچاوەڕواندەکرێت، بەم نزیکانە لە سوریا کۆتایی بە داعش بھێندرێت.