ھێزە ئەمنییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی تیرۆریستانیان لە روتبە لەناوبرد

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی تیرۆریستانیان لە روتبە لەناوبرد
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەناوبردنی مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە روتبە راگەیاند و لەئاکامی بۆردوومانێکی ھەڵەشدا ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوون، لەوبارەیەوە لیوا روکن مەحمود فەلاحی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند ھێزەکانیان لەباشوری روتبە مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لەناوبردووە، ھەروەک دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لەچەک و تەقەمەنییدا، لەلایەکی ترەوە لەئاکامی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی ئەمریکا، کە کاروانێکی سەربازی عێراقی لەپارێزگای ئەنبار کردە ئامانج، ٧کەس کوژران و ١١ کەسیش بریندار بوون کەھەریەک لە بەڕێوەبەری ناحیەی بەغدادی و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدادی لەنێو بریندارەکاندان. بەپێی زانیارییەکان بۆردوومانەکە لەکاتێکدا بووە، کە ھەڵمەتێکی ھاوبەش بۆ کێوماڵکردنی تیرۆریستان لەناوچەکەدا ئەنجامدراوە، بەڵام نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئەو ھێزەدا، ئەو رووداوەی لێکەوتۆتەوە.