ھیومان رایتس وۆچ: دەبێت عێراق سزای لەسێدارەدان رابگرێت

ھیومان رایتس وۆچ: دەبێت عێراق سزای لەسێدارەدان رابگرێت

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ داوا لە عێراق دەکات چیتر یاسای لەسێدارەدان جێبەجێ نەکات و ئەوانەشی ئامادەکراون بۆ جێبەجێکردن ھەڵیان بووەشێنێتەوە.

ھیومان رایتس وۆچ لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو راستییە ناشاردرێتەوە کە عێراق ساڵانێکی زۆر سەختی بەرێکردووە بەتایبەتیش بەھۆی گرووپە توندڕەو و تیرۆریستییەکانەوە، بەڵام جێبەجێکردنی یاسای لەسێدارەدان ھیچ بیانوویەکی نییەو پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە پێویستە چیتر کار بەو یاسایە نەکات.

رێکخراوەکە داواشی لەعێراق کردووە ئەو سزایانەی لەسێدارەدان کە بەم دواییە بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەسانی ناوخۆیی و بیانیدا بەتۆمەتی جیاجیا سەپێندراون، جێبەجێیان نەکات و ھەڵیان بوەشێنێتەوە.