ھۆکاری سستی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا دەکرێت

ھۆکاری سستی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری، ھۆکاری سیستی لە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم رایگەیاندووە، بەھۆی نەبوونی سیولە لە بانکەکاندا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران خاوبۆتەوە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوامە.

پەیامنێری کوردسات نیوزریش رایگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی داریی و ئابوری مووچە وەردەگرن و رۆژی یەکشەممەش مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.