ھواوی تاوتوێی کشانەوەی نوێترین جۆری سمارت فۆنەکەی دەکات

ھواوی تاوتوێی کشانەوەی نوێترین جۆری سمارت فۆنەکەی دەکات

کۆمپانیای ھواوی چینی ئامادەکاری دەکات بۆ کەمبوونەوەی فڕۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی لە بازاڕەکانی جیھاندا. 

ئاژانسی بلومبێرگی ئابوری رایگەیاند، پێدەچێت فڕۆشی کۆمپانیای "ھواوی" لە مۆبایلە زیرەکەکانی بەرێژەی ٤٠% بۆ ٦٠% داببەزێت و ئەو کۆمپانیا چینییە چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە و لە ئێستادا تاوتوێ کشانەوەی مۆبایلی "ئۆنەر ٢٠" دەکات لە بازاڕەکاندا، کە نوێترین جۆری مۆبایلەکانێتی.

بڕیاریشە فڕۆشتنی ئەو جۆرە مۆبایلە لە وڵاتانی ئەوروپی لە نێویاندا بەریتانیا و فەڕەنسا لە ٢١ی ئەم مانگەوە دەستپێبکات.

لێپرسراوانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش چاودێری پڕۆسەی فڕۆشتەکە دەکەن و ئەگەر خواست لەسەری کەمبوو، لە بازاڕەکانی دەرەوەدا دەیکشێننەوە. بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانیشی،ھواوی ئامانجی ئەوەیە لەمساڵدا کۆنترۆڵی نیوەی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە چین بکات. 

کەمبوونەوەی فڕۆشی بەرھەمی کۆمپانیای ھواوی دوای ئەوە ھات کە حکومەتی ئەمریکا ئەو کۆمپانیایە خستە لیستی رەشی بازرگانییەوە و بە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، ناویبرد.