گەنجێکی سلێمانی سێ داهێنان ئەنجامدەدات

گەنجێکی سلێمانی سێ داهێنان ئەنجامدەدات

"ئێمە دەتوانین چونکە وڵاتمان خۆشدەوێت" دروشمی گەنجێکە بەناوی "بەختیار جەزا" و سێ داھێنانی لە بوارەکانی (ئۆتۆمبێل و چەکی کۆنترۆڵ و ئامێری ئاگرکوژێنەوە) ئەنجامداوە.

 لە داھێنانی یەکەمدا ئۆتۆمبێلێکی کردووە بە کۆنترۆڵ و بۆ بواری کشتوکاڵ و سەربازی دەتوانرێت سودی لێوەربگرێت ، لە داھێنانی دووەمیشدا چەکێکی دروستکردووە کە لە دوریەکی زۆرەوە دەتوانرێت بە کۆنترۆڵ کاربکات.

 لە داھێنانی سێیەمیشیدا کە گرنگە بۆ باڵەخانەو شوێنی گشتی و خانوی نیشتەجێبوون ئەویش دروستکردنی ئاگرکوژێنەوەیەکی زیرەکە ، کە لەکاتی ئاگر کەوتنەوەدا کۆنترۆڵی ئاگرەکە دەکات.

بەختیار جەزا بە کوردسات نیوزی راگەیاند بەردەوامە لە داھێنانەکانی بێئەوەی ھیچ کەسێک پشتیوانی کردبێت و لەسەر ئەرکی خۆی داھێنانی کردووە ، داوایکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاریکاری بکەن و فکرەکانی بکەنە پڕۆژە بۆ خزەمەتکردنی زیاتر ، ئەو گلەیشی ھەبوو کە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و پارێزگای سلێمانی پەرلەمانتارەکانی بانگھێشت کردووە بەڵام کەسیان ئامادەی بینینی داھێنانەکانی نەبوون.