گەلاوێژ عەلی: گەندەڵی لە ھەڵبژاردنی پارێزگاری نەینەوادا ھەبووە

گەلاوێژ عەلی: گەندەڵی لە ھەڵبژاردنی پارێزگاری نەینەوادا ھەبووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوە دەڵێت، گەندەڵی لە ھەڵبژاردنی کاندیدانی پارێزگای نەینەوەدا کراوە.

گەلاوێژ عەلی ئەمینئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە میانەی بەشداریکردنی لە ستۆدیۆی ھەشتی کوردسات نیوز رایگەیاند، چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا داوایانکرد ئەو کۆبونەوەیە نەکرێت و پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پارێزگار ئەنجام نەدرێت، بەڵام گوێیان بە داواکارییەکان نەدا.

وتیشی، ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش باس لەوە دەکەن گومانیان ھەیە لەوەی گەندەڵی لە ھەڵبژاردنی پارێزگاردا کراوە، لەبەرئەوە داوادەکەن لێپێچینەوە لەوانە بکرێت کە لە گەنتدەڵی تێوەگلاون.