گەر ڕۆژانە چای سەوز بخۆیتەوە جەستەت بەم شێوەیەی لێدێت

گەر ڕۆژانە چای سەوز بخۆیتەوە جەستەت بەم شێوەیەی لێدێت

چا یەکێکە لە زۆرترین ئەو خواردنەوانەی لە جیهاندا ڕۆژانە بە ڕێژەیەکی زۆر دەخورێتەوە، سەرچاوەی چا لە هندستان و چینەوەیە و چای سەوزیش وەک سەرچاوەیەکی چارەسەری پزیشکی لە کۆنەوە بەکارهاتووە.

چای سەوز سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەزۆر دۆخدا یارمەتی زوو چاک بوونەوەی جەستە دەدات بە خێرایی.

بەپێی سەرچاوە زانستییەکان گەر ڕۆژانە چای سەوز بخۆیتەوە، جەستە بەم شێوەیەی لێدێت:

  1. ئاستی شەکرەی خوێن ڕێکدەخات.
  2. هەرسکردن باشتر دەکات.
  3. ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
  4. ئاستی کۆلسترۆل دادەبەزێنێت.
  5. تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
  6. تەندروستی جگەر باش دەکات.
  7. یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
  8. کارەکانی مێشک باشتر دەکات.
  9. ڕێگرە لە کلۆربوونی ددانەکان.
  10. هێماکانی هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە.
  11. برین زووتر چاک دەکاتەوە.
  12. یارمەتی چارەسەری زۆر کێشەی پێست دەدات.
  13. ئەگەری تووشبوون بە سەرما و پەتا کەم دەکاتەوە.

 

گەر ئەم جارە هەستت کرد نەخۆشیت، ئەوا کوپێک چای سەوز بخۆرەوە.