گۆڕێکی بە کۆمەڵ کە رووفاتی ٧٠ ھاووڵاتی تێدایە لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە

گۆڕێکی بە کۆمەڵ کە رووفاتی ٧٠ ھاووڵاتی تێدایە لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە
گۆڕێکی بە کۆمەڵ کە رووفاتی ٧٠ ھاووڵاتی تێدایە لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە  "پەری نوری عەزیز" سەرپەرشتیاری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای کۆتایھاتنی داعش لە شەنگال، بەردەوام گۆڕی بەکۆمەڵ دەدۆزرێتەوە و  لە ئێستاشدا گۆڕێکی تر دۆزراوەتەوە کە رووفاتی ٧٠ ھاووڵاتی تێدایە، 
پەری نوری وتیشی ، بەھۆی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد و قەیرانی دارایی نەتوانراوە ھەڵدانەوەی گۆڕەکان رێکبخرێت یان بە پێی یاسا کاری لەسەر بکرێت و وەک بەڵگە بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش بەکار بھێنرێت.
سەرپەرشتیاری گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،پێویستە ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ھەبێت بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بە سەرپەرشتی تیمی نیشتیمانی کە تیمێکی ھاوبەشە لە نێوان وەزارەتی کاروباری شەھیدانی ھەرێم و دەزگای شەھیدی عێراق بۆ ئەوەی بە رێگای زانستی ھەڵبدرێنەوە