گوێز پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات

گوێز پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات

 

زانایان ئاشکرای دەکەن خواردنی گوێز مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی و نزمی پەستانی خوێن دەپارێزیت.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی پەنسلڤانیا لەسەر ٤٥ کەس کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٥ ساڵیدا بووە ئەنجامدراوە  و تێیدا بەشداربووەکان بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون بۆ ماوەی ٦ هەفتە بەردەوام چاودێرییان کردوون.
گروپی یەکەم بە ڕێژەیەکی زۆر گوێزیان لە ژەمە خۆراکیەکاندا خواردووە، گروپی دووەم ترشە چەورییەکان لە ژەمە خۆراکیەکانیاندا هەبووە ، گروپی سێهەم گوێز و ترشە چەورییەکانیان خواردووە و لە کۆتایی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە گروپی یەکەم ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمتربووە و ئاستی پەستانی خوێنیان ئاسایی بووە.

زانایان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن بۆ پارێزگاری لە ڕێژەی پەستانی خوێنیان ڕۆژانە گوێزبخۆن.