گوێزی زیاتر بخۆ و نەخۆش مەکەوە

گوێزی زیاتر بخۆ و نەخۆش مەکەوە

گوێز یەکێکە لە چەرەسە دەوڵەمەندەکان بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ و هەر لە کۆنەوە وتراوە گوێز سوودێکی زۆر بە تەندروستی جەستە و مێشکی مرۆڤ دەگەیەنێت و تەنانەت لەناو خەڵکیشدا گوێز بەوە باوە کە شێوەکەی لە شێوەی مێشکی مرۆڤ دەچێت و ئەو بۆچوونەش وادانراوە کە سوودی بۆ مێشک هەبێت.

 

لەگەڵ پێشکەوتنی زانستدا و بەردەوام بوونی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە گوێز سوودێکی ئێجگار زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەندێک لەو سوودانەش:

 

  • ئاستی کۆلسترۆل دادەبەزێنێت.
  • یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین دەدات بۆ ئەوەی کەمتر خواردن بخۆیت.
  • ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.
  • دژی شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک دەجەنگێت.
  • بەهێزی یادەوەری زیاتر دەکات.
  • هەوکردنی جومگەکان و کێشەکانی بڕبڕەی پشت هێواش دەکاتەوە.
  • پارێزگاری دەکات دژی تێکچوونی تۆڕی چاو و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تۆڕی چاو بەتایبەت لەگەڵ چوونە تەمەنەوە.