گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دروستبووە

گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دروستبووە

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک چەند گرفتێکی تەکنیکی بۆ دروستبووە و واتس ئەپ و ئینستاگرامیش کە فەیسبووک خاوەندارێتییان دەکات ھەمان کێشەیان رووبەرووبووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە، گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام دروستبوو و بووەتە ھۆی نیگەرانیی بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕانە.

لە ئێستادا بەکارھێنەران دەتوانن بچنە ناو لاپەڕەی سەرەکییەوە، بەڵام ناتوانن وێنە و ڤیدیۆ پۆست بکەن، لە ھەمان کاتیشدا ناتوانن پۆستەکان ببینن. 

راگیرانی چەند بەشێکی فەیسبووک لەسەر ئاستی جیھانە و زۆرترینی کێشەکانیشی لە ئەمریکا و ئەورووپا و ئەفریقای باشوور و ژاپۆندایە، کێشەکانی واتس ئەپ و ئینستاگرام ھەمان کێشەکانی فەیسبووکە و ناتوانرێت نامەی دەنگی و تۆماری ڤیدیۆیی و فۆتۆ بنێردرێت، ئەم کێشەیەش لە ھەرێمی کوردستان بۆ بەشێکی زۆر لەبەکارھێنەرانی فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام درووستبووە و تا ێستاش ھۆکاری کێشەکە دیار نییە.