کەلار وەک یەکەمین شار لەسەر ئاستی عێراق سیستمی پارکینگ جێبەجێ دەکات

کەلار وەک یەکەمین شار لەسەر ئاستی عێراق سیستمی پارکینگ      جێبەجێ دەکات

وەک یەکەمین شاری عێراق و ھەرێمی کوردستان، شارەوانیی کەلار سیستمی پارکینگ لە شەقامەکانی شارەکە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی بازاڕ و کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەسەر شەقامەکان، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی سیستمی پارکینگ و ئێستا قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

وتیشی: ئەم سیستمە جیا لەوەی گرفتەکانی قەرەباڵخی چارەسەر دەکات، داھاتێکی باشیش دەخاتە خەزێنەی حکومەتەوە.