کەش وهەوای رۆژانی نەورۆز

کەش وهەوای رۆژانی نەورۆز

لەرۆژانی نەورۆزدا لە شار و ناوچە جیاوازەكانی كوردستان باران نابارێت و پلەكانی گەرماش بەرز بوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. 

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەڕۆژانی نەورۆزدا پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵە و باران نابارێت.
بەپێی پێشبینییەكانی سایتی كەشناسی "ئەكیو وێزەر" لەڕۆژانی نەورۆزدا كەش و هەوای هەرێم ساماڵە و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە
بەپێی پێشبینییەكان، لەرۆژی نەورۆزدا هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت و لە سلێمانیش پلەی گەرما 16 پلە دەبێت و  لە دهۆكیش 13 پلە و لە هەڵەبجەش 15 پلەیە دەبێت.
هاوكات بەڕێوبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە،  بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم زیادیكردوە وە تا ئێستاش لە هەولێر نزیكەی 621 ملیم باران باریوە، لە سێمانیش رێژەی باران بارین گەیشتۆتە923 ملیم، لە كەركوكیش ڕێژەكە بۆ 369 ملیم  بەرزبۆتەوە و  لە دهۆكیش 846 ملیم باریوە ، پارێزگای هەڵەبجەش رێژەی باران بارین گەیشتۆتە 820 ملیم .
بەو جۆرەش بێت، بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان نەورۆزی ئەمساڵ كەشێكی خۆشی دەبێت. ئەمەش هاوكات دەبێت لەگەڵ باشبوونی گوزەرانی خەڵك و وردە وردە ئاسایی بوونەوەی ژیان بە تایبەتی دوای لابردنی پاشەكەوتی مووچە.