کەشناسیی ھەرێم پیشبینیی خۆی بۆ کەشوھەوای سبەینێ راگەیاند

کەشناسیی ھەرێم پیشبینیی خۆی بۆ کەشوھەوای سبەینێ راگەیاند
بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بڕی باران بارینی ئەمساڵ زیاتر بووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بەوەکالەت بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بەھۆی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لەسەر ھەرێمی کوردستان، بووەتە ھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و ھاتنی شەپۆلیکی باران بارین.

ئاسۆ کەمال سەبارەت بە کەشوھەوای شاری سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٨٠٧ ملم باران باریوە و بڕی بارانی ئەمساڵ  ٤٤٣،٢  ملم بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە کە ١١٦ ملم باران باریوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات باران لەمساڵدا چوارھێندەی ساڵی ڕابردوو بووە، ھەروەھا بەرزترین پلەی گەرمی ٢٤ کاتژمێری داھاتوو ٩ پلە و نزمترینیش ٦،٨ پلە و ڕادەی شێ ١،٩٦ دەبێت.