کێشەی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە قەزای شارەزوور چارەسەر دەکرێت

کێشەی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە قەزای شارەزوور چارەسەر دەکرێت

حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە قەزای شارەزوور چارەسەر دەکات و  پارچە زەویی بۆ خاوەن ئاژەڵەکانی لەدەرەوەی قەزاکە دابین دەکات. 

لە ھۆڵی بۆنەکانی قەزای شارەزووری، لیژنەیەکی تایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە و بەئامادەبوونی خاوەن ئاژەڵەکان تیروپشکی دابەشکردنی 200  پارچە زەویی بەسەرخاوەن ئاژەڵەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو و زەوی پێویست بۆخاوەن ئاژەڵەکان لەدەرەوەی قەزاکە دابینکرا، بە وەرگرتنی زەویش گرفتی دیاردەی ئاژەڵداری لە ناوسەنتەری قەزای شارەزوور چارەسەر دەبێت.

سالارئەحمەدڕەشید سەرۆکی شارەوانیی شارەزوور لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئاژەڵداریی لە سنوورەکە دیاردەیەکی زەقە، بەوھۆیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان نزیکەی ٧ دۆنم زەویمان جیاکردووەتەوە و دابەسیان دەکەین بەسەر خاوەن ئاژەڵەکاندا و بەپێی کەمی و زۆریی ئاژەڵەکان زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت.