کۆنفرانسی بە نێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

کۆنفرانسی بە نێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

کۆنفرانسی بە نێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا لە ئەڵمانیا بە بەشداری زۆربەی وڵاتانی جیھان بەڕێوەدەچێت و وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستانیش بەشدارە.

خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کۆنفرانسە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی ھەیە ، بەو پێیەی باس لە بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان دەکرێت، کە لە ئێستادا زانکۆی لۆکاڵی نەماوە.

وتیشی، پێویستە ھەرێم سود لە ئەزموونی وڵاتانی جیھان وەربگرێت لە چۆنیەتی بە ڕێوەبردنی زانکۆکان، بۆ ئەوەی بەھەمان ئاراستە زانکۆکانی ھەرێمیش بەڕێوەببرێن.