کۆنترۆلی هەردوو جۆرەکەی شەکرە بەم شێوەیە بکە

کۆنترۆلی هەردوو جۆرەکەی شەکرە بەم شێوەیە بکە

 

شەکرە دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا، جۆری یەکەم و جۆری دووەم، جۆری یەکەم ئەو جۆرەی شەکرەیە کە کەسەکە کێشەی لەگەڵ سیستەمی بەرگری جەستەیدا هەیە و ناتوانێت بەرگری بکات دژی تووشبوون یان چاک بوونەوە لە شەکرەکە، ئەمەش زیاتر بەهۆی بۆماوەییەوە تووشی کەسەکە دەبێت.

جۆری دووەم ئەو جۆرەی شەکرەیە کە بەهۆی خواردنی خراپ و چەور و شیرینەوە کەسەکە تووشی دەبێت و ئەمەش ئەگەری زیاتری هەیە بەهۆی ڕێکخستنەوەی ژیان و خواردن و کۆنترۆل بکرێت.

 

بۆچارەسەری جۆری یەکەمی شەکرە:

ڕووەکی  (Hintonia latiflora) یان داری ئالامۆس، درەختێکە و گوڵی سپی دەگرێت، زیاتر لە ناوچە گەرمەکان هەیە وەک مەکسیک و لە وەرزی بەهاردا گوڵ دەردەکات و وەک چارەسەرێکی پزیشکیش بەکاردێت، بەپێی توێژینەوەکان ئەو دەرمانەی لەم درەختە دروست دەکرێت یارمەتی کۆنترۆل کردنی جۆری یەکەمی شەکرە دەدات و ئاستی کۆلسترۆڵ دادەبەزێنێت.

 

بۆ چارسەری جۆری دووەمی شەکرە:

دارچینی چارەسەرێکی زۆر باشە و کاری لەگەڵ ئەنسۆلیندایە، گەر نەخۆشەکە جۆرێکی باشی دارچینی بەکاربهێنێت بۆ نموونە بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ماستدا ئەوا یارمەتی کۆنترۆل کردنی شەکرەی جۆری دوو دەدات.