کۆمەڵێک سوودی نوێی ماسی ئاشکرابوو

کۆمەڵێک سوودی نوێی ماسی ئاشکرابوو

 

خواردنی ماسی یەکێکە لە خواردنە ئاوییە بەسوودەکان بەهۆی بوونی چەندین جۆر کانزاو ماددەی خۆراکی گرنگ تێیدا، ماڵپەڕی (boldsky) نۆ سوودی گرنگی ماسی خستۆتە ڕوو کە بریتیە لە :

 

  1. ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر دەکات: بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٦دا خواردنی ماسی بە شێوەیەکی ڕێکخراو ڕێگری لە لەناوچونی خانەکانی مێشک و تێکچوونی کاری مێشک دەکات لە تەمەنی پیریدا .

  2. ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە: بەهۆی بوونی ئۆمێگا ٣ تێیدا پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

  3. ڕێگری لە توشبوون بە خەمۆکی دەکات: یارمەتی مێشک دەدات لە دەردانی هۆڕمۆنی (سیرۆتۆنین) بەوش ڕێگرە لە توشبوون بە خەمۆکی .

  4. تەندروستی چاو بەهێز دەکات: بە هۆی بوونی ترشە چەوری ئۆمێگا ٣ پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات و ماسولکەکانی چاو بەهێز دەکات .

  5. هەوکردنی جومگەکان ناهێڵێت: بەهۆی بوونی ڤیتامین (E) و ترشە چەوریەکان هەوکردنی جومگەکان ناهێڵێت.

  6. ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە: توێژینەوە زانستیەکان ئاشکرای دەکەن خواردنی ماسی لە ژەمە خۆراکیەکاندا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و پەنکریاس کەم دەکاتەوە .

  7. سیستمی خەو باش دەکات: بەهۆی بوونی ڤیتامی (D) یارمەتی باشبوونی سیستمی خەو دەدات.

  8. ئاستی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت: ترشی ئۆمێگا ٣ ئاستی کۆلیسڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت .

  9. سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات .