کۆمپانیای سیمنس: ھەلی کار بۆ١٠٠٠ ھاوڵاتی عێراقی دابین دەکەین

کۆمپانیای سیمنس: ھەلی کار بۆ١٠٠٠ ھاوڵاتی عێراقی دابین دەکەین

لێپرسراوێکی باڵای کۆمپانیای سیمنس دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکانیان لە عێراق، ھەلی کار بۆ ١٠٠٠ کەس دابین دەکەن.

جۆ کایسەر سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بەنیازە لە یەکەم قۆناغی جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا، نزیکەی ٢٠٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمیانی عێراق زیاد بکەن و قۆناغی یەکەمیش لە  ماوەی ١٨ تا ٢٠ مانگدا جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی، وردەکاری قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق تاووتوێ کردووەو لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەکە، ھەلی کار بۆ نزیکەی ١٠٠٠ کەس دابین دەکرێت.