کۆمپانیایەک ھاوکاریت دەکات بۆئەوەی ئاستی زیرەکیت وەک گوگڵ بێت

کۆمپانیایەک ھاوکاریت دەکات بۆئەوەی ئاستی زیرەکیت وەک گوگڵ بێت

بەپێی توێژینەوەیەک، کۆمپانیایەک ھاوکاریت دەکات بۆئەوەی ئاستی زیرەکیت ھاوشێوەی کۆمپانیای گۆگڵ بێت.

نیکۆلاس کیرینۆس دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای Fountech.ai، رایگەیاند: کۆمپانیاکەی لەھەوڵی پەرەپێدانی ژیری دەستکرددایە بۆئەوەی مرۆڤ خواستی لەسەر ھەر جۆرە بابەتێک ھەبێت، بتوانێت لێی تێبگات و بەبێ ھیچ ئاستەنگێک، بەئاسانی فێری بێت.

نیکۆلاس کیرینۆس پێیوایە، لەماوەی دوو دەیەی داھاتوودا، دەتوانیت پڕۆسەی دانانی عەقڵی گوگڵ لەناو مێشکماندا بچێنین و بەمەش مرۆڤەکان چیتر پێویستیان بە شێوازی لەبەرکردن نابێت و شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ دەوروبەر بەتەواوەتی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشدا: لەڕێی ژیریی دەستکردەوە، مرۆڤەکان لە تەمەنی 8 - 80 ساڵ، بەبێ ھاوکاریی کەسانی تر، توانای فێربوونی ھەموو جۆرە بابەتێکیان دەبێت.