کۆمسیۆنی ئەوروپا: ھەڕەشەی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لەسەر سەرجەم وڵاتان ھەیە

کۆمسیۆنی ئەوروپا: ھەڕەشەی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لەسەر سەرجەم وڵاتان ھەیە
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی دەستپێکردنی ئاھەنگەکانی ساڵی نوێدا ، ھەرەشەکانی تیرۆر لەسەر وڵاتانی ئەوروپا زیادیکردووە و و گروپی تیرۆریستی داعش لەرێی چەند گرتە ڤیدیۆ و وێنەوەیەکەوە بە چەند زمانێکی جیاواز ھەرەشەی کردووە کە بۆنەکانی ساڵی نوێ لە ئەوروپا دەکاتە ئامانج  ، ئەوەش لەبەرامبەر ئەو شکستەی لە عێراق و سوریا ودوچاریان ھاتووە ....ئەو ھەڕەشانەی داعش کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەزگای ئەمنییەکانی ئەوروپا بەھەند وەریانگرتوون ،  لەبەرامبەریشدا ڕێوشوێنی ئەمنی توند گیراونەتە بەر ، لە چەند مانگی رابردووشدا ھەندێکیان بەشێوازی جیاواز پەلاماری تیرۆریستیان لە ئەوروپادا ئەنجامداوە کە دیارترینیان پەلامارەکانی بە ئامانج کردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی لەرێی ئۆتۆمبێل و روداوی تەقەکردن و بەکارھێنانی چەک بووە دژی ھاوڵاتیانی مەدەنی .لەچوارچێوەی ئەو ھۆشداریانەشدا کە لەبارەی ھەرەشەی تیرۆر بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا دراون ، کۆمسیاری ئەروپا بۆ کاروباری پەنابەران و ناوخۆی ئەوروپا رایگەیاندووە ، مەترسی ھەیە لە ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لەکاتی بەرێوەچوونی ئاھەنگەکانی ساڵی نوێ،  ھەربۆیە پێویستە وڵاتانی ئەوروپا رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ پاراستنی ئەوروپییەکان بگرنەبەر  بەتایبەت لەو شوێنە گشتییانەی ئاھەنگەکانی تێدا ساز دەکرێت  ، کۆمسیارەکەی ئەوروپا راشیگەیاندووە ، ئەو مەترسیانە تەنھا لەسەر ئەوروپا نیە بەڵکو لەسەر تەواوی وڵاتانی جیھان ھەیە ھەربۆیە پێویستە سەرجەم دەوڵەتان لەوبارەیەوە ھۆشداربن .بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کە بۆ ھاووڵاتیەکانی وڵاتەکە بڵاوکراوەتەوە  ، ھۆشداری دراوە لە گەشتکردن بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا بەو پێیەی تا ٣١ مانگی کانونی دوەمی ٢٠١٨ مەترسی ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لەو وڵاتانەدا ھەیە  ، دیارترین ئەو وڵاتانەش کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی پێداون ، ھەریەک لە وڵاتانی " فەرەنسا و روسیا و سوید و بەریتانیا و ئیسپانیا و فنلەندا" ن.