کۆمسیۆن ناوی قەوارە سیاسییەکان تۆمار دەکات

کۆمسیۆن ناوی قەوارە سیاسییەکان تۆمار دەکات
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان وەک ھەنگاوی یەکەم دەستدەکات بە تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکانی ھەرێم بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتوو.

ئەمڕۆ تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و تا حەوتی حوزەیران بەردەوام دەبێت. 

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لەمرۆوە تۆمارکردنی ناوی قەوارەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێم دەستیپێکردووە و تۆمارکردنی ناوەکانیش تا رۆژی ٧ی حوزەیران بەردەوام دەبێت. 

بریارە رۆژی ٣٠-٩ی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و لە ئێستاشدا کۆمسیۆن وەک ھەنگاوی یەکەم دەستیکردووە بە تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان.