کۆتایی یەکجاریی داعش لە سوریا 

کۆتایی یەکجاریی داعش لە سوریا 

ئۆپراسیۆنەکانی ھەسەدە لە باغۆز دەستیپێکردووەتەوە و داعش لە سوریا بەرەو کۆتایی یەکجاریی دەچێت.

دوای راگرتنی شەڕ بۆ ماوەی ھەفتەیەک وەک دەرفەتێک بۆ ھاتنەدەرەوەی ھاووڵاتیانی مەدەنی لە دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش و خۆرادەستکردنی تیرۆریستان، چوار رۆژە ھەسەدە ئۆپراسیۆنەکانی لە باغۆز دەستپێکردووەتەوە، سەرجەم کۆگای چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی تیرۆریستانیش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانەوە بۆردوومان کراون و پێشبینی دەکرێت، لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی ھاتنی داعش لە سوریا لەرووی سەربازییەوە رابگەیەنرێت و تا ئێستاش نزیکەی دوو ھەزار تیرۆریست خۆیان رادەستکردووە.