کۆبوونەوەی راوێژکاریی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی راوێژکاریی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوا دەکەن بودجەی پترۆدۆلار بۆ ساڵی 2019 نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدادو بۆ پرۆژەکانی شارەکە خەرج بکرێت.

بەھۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەکرا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا، ئەحمەد عەسکەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: 23 ئەندامی ئەنجومەن یاداشتێکیان سەبارەت بە بودجەی پترۆدۆلار و پڕۆژەکانی ساڵی 2019 ئیمزاکرد کە ئەو بودجەیە لە پڕۆژەکانی شارەکەدا خەرجبکرێت و نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.

وتیشی: ئەو کارەی کردویانە لە پێناو بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکانی کەرکوکە و بەرپرسیارن بەرامبەر ئەو ئیمزایەی کردویانە.