کوەیت یەکێک لە درێژترین پردی جیھانی دروستکرد

کوەیت یەکێک لە درێژترین پردی جیھانی دروستکرد

کوەیت پردێکی دروستکردوە کە ٣٧ کیلۆمەتر درێژە و یەکێکە لە پردە درێژەکانی جیھان، پردەکە ناوی (شێخ ئەحمەد ئەلسوباح)ە و کوەیتی پایتەخت بە باکوری وڵاتەوە دەبەستێتەوە.

 پردەکە  لەوشوێنەیە کە حکومەت بە نیازە پرۆژەیەکی گەورەی لێ ئەنجامبدات بۆ زیندووکردنەوە ڕێگەی ئاوریشمی مێژوویی.

 پێشبینی دەکرێت ئەو پردە ماوەی نێوان شاری کوەیت و ناوچەی (سەبیە) لە ٩٠ خولەکەوە کەم بکاتەوە بۆ ٢٠ خولەک. لای (شێخ سوباح ئەحمەد ئەلسوباح ) میری کوەیت بەشداری کردنەوەی پردەکەی کرد.

 بەپێی زانیارییەکان دیزاینی پردەکە لە لایەنە کۆمەڵەی (سیسترا)ی فەرەنسیەوە کراوە و کۆمەڵەی ھیوندای کۆریا باشور بە ھاوکاری کۆمەڵەی ھاوبەشی کوەیتی بۆ بەڵێندەرایەتی ئەنجامیان داوە.