کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بەردەوامیی راپەڕاندنی کارەکانی راگەیاند و دەشڵێت: ئەڵمانیا هێزەکانی لە عێراق نەکشاندووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لە تویتەردا رایگەیاندووە: کونسوڵخانەکەی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێتلە راپەڕاندنی کارەکانی. 

لەبارەی هێز و راوێژکار سەربازییەکانی ئەڵمانیاشەوە ئاماژەوە بەوەکراوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بە روونی رایگەیاندووە: هێزەکانیان عێراق جێناهێڵن، ئەوان تەنیا بەپێی راسپاردەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کەمپەکاندا دەمێننەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بەهۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی عێراقەوە مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراقی راگرت.