کورسییەك باری تەندروستی دڵ دەردەخات

کورسییەك باری تەندروستی دڵ دەردەخات

بەشێکی زۆر لە خەڵک دووچاری نەخۆشی دڵ دەبن بەبێ ئەوەی ئاگاداربن ، بە پێی ڕاپرسییەکان لە ٤٥٪ی توشبووان بە نەخۆشییەکانی دڵ دوای ٩٠ ڕۆژ لە دەرچوونیان سەردانی نەخۆشخانە دەکەنەوە .

بە پێی هەواڵێکی پێگەی (دەیلی بێست) زانایان لە پەیمانگای ڕۆچیستر بۆ تەکنەلۆجیا کورسییەکی توالێتیان دروستکردووە کە باری تەندروستی دڵ دەستنیشاندەکات .

"نیکۆلاس کۆن" ئەندازیار لە پەیمانگاکە ئاشکرای کردووە کە کورسیەکە باری لێدای دڵ و جوڵەی کارەبایی و خوێن دەردەخات ، ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە پێویستە کەسەکە بۆماوی ٩٠ چرکە لەسەر کورسیەکە دابنیشێت  و هەروەها دەتوانێت ئاستی دڵەڕاوکێ کەسەکە دەربخات .

کورسیەکە جۆرێک پاتری پێوەیە کە دەتوانێت بۆماوەی ٦ ساڵ کاربکات و دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ کاریپێدەکرێت.