کتێبی نوسینەکانی سەرۆک مام جەلال لە گۆڤاری خاکدا بڵاو کرایەوە

کتێبی نوسینەکانی سەرۆک مام جەلال لە گۆڤاری خاکدا بڵاو کرایەوە

کتێبی نوسینەکانی سەرۆک مام جەلال لە گۆڤاری خاکدا کە پرۆژەیەکی ھاوبەشی تەلەفزیۆنی خاک و کوردستانی نوێیە  لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و ژمارەیەک لە نوسەران و رۆشنبیران لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بڵاو کرایەوە.

زاھیر سدیق بەڕێوەبەری تەلەفزیۆن خاک سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە ڕایگەیاند نوسینەکانی سەرۆک مام جەلال لە گۆڤاری خاک ھەمە جۆر ن بۆیە بۆ زیاتر ئاشنا کردنیان بە خوێنەر بڕیاردرا لەگەڵ کوردستانی نوێ لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاوی بکەنەوە و بەردەوامیش دەبن لە کۆ کردنەوەی نوسینەکانی سەرۆک مام جەلال.